کاته کانی له ده س چوو
ئیره ج عیبادی
کات من و
کات تۆ و
ئه ژماری کاته کانی به فێرو چوو
چاره نووس ئیمه ده نووسی
شه رت تاوانی شیعرو
گۆرانی تامه زرویی نه بوو
راسته وایه !
تۆ هه موو چیرۆک و
من هه موو هونراوه
باقه باقه گیانی ئێنسان
له چه مکی خه فه تو په ژاره ی
ده س به سه ر کراوه دا
تۆ به شوێن وتاری من و
من به شوێن رێگاێکی نۆێ
تا تۆ دوو پات کاته وه!
ئه گه ر هه ستت به گۆرانی ده گه رێ
من و تۆ و ئه وینێکی تازه
و یان
من له برواکاندا بیر ناکێته وه
راوه سته!
که تۆ وا بێت
ئاراسته ی کۆسپ و خه فه ته ویه خسیریت
ئاماژه به ژماردن و
ژه م و ژه نگاوی ژانی زیندانم کرد
ئه گه ر منت پێ خوشه
له جێ ژوانی ئازدی دا چاوه روانتم !
هه ێنی 19 / 4/88
هه ڵپه ر کێ قه له م
ئیره ج عیبا د ی
شه و چوارده و
مانگ چوارده و
نووسینی تۆ چوارده و
هه ور و من و ئه وینیش چوارده
یه که م پیاڵه له ده ستی سروه دا
پیاسه ده کا
درێژه دینێ تا ده ستی تۆ و ده ستی من
کات دوای کات
یه که م
دوو هه م
سیێم
و......
ره قه مه کان له خوڵیای هات و چوو دان
کامپیو ته ر ی کاته کان
ژماره ی ئه ستم لێ کراوی
مێژو ده ژمێرن
زایڵه ی پاشه کیشه ی شه وارێ خه م
له سه ر دۆرۆشمی
" نه مان بۆ دیکتاتۆر "
گێجی سه رۆکی شاره کان ده پێوێ
پێت خۆشه سه یری فرێنی سێیاره کان که ێ
چرا ، چرا
مانگ و چرا
ئه ستیره و چرا
چاو و چرا
چاوه چاوی چاوه کان
هه ڵپه رکێ قه له می نه وه ستان
هانی لێ سه نددوم
زه نگی شار و ده نگی هاوار و
ره نگی پر له قیژ ه ی شه وه زنگ
زه نگی مۆ بایل و پر سێیاره کانی
من و تۆ و جاده
که سێک له وه ڵامی هه نبانه ی و شه کان
له باخی هه ستی مه له کانا
ده سورێته وه
که شاعیرێک
بۆ داهاتووی ره شه با ده ینووسی !
14/5/88
دله خۆرپه
ئیره ج عیبادی
شه و ناێته دێ
به یانی سوواری ئه سپی سپی روناکی
دێته وه به ره تۆ و من وسه ر به ستی و بانگه واز
هه موو کاته کان
ژماره یان له ده س داوه
به ژمێره
شیعر ه و و شه و سه وزی به هار و عه شق
و یه ک گرتنی دله خۆرپه کان
بروات به ئه ندیشه و
په پۆله و باله نده کانی بێ وچان
نێه؟
من ژماره که!
یه ک ، دووێ، سێ
ئه م هه موو هاواره
فریا نه که وێ؟
من
تۆ فریا ده که م و هاواره کانت
له کامپیو ته ری زه ماندا
جێ ده ده م
ناوی بنه "دێتا"
ئه ی چی به ڵم به ئه و هه موو " دێتایه "
که دێتو ئێمه ده ژ مێرێت؟
ئێستا
یادت ده که م
تۆ که له نیشتمانی منا ده ژێت و
ناوم نا زانێت !
27/6/88
گڕ و ئاگڕ
ئیره ج عیبادی
ئاگڕ و دڵ
ئاور و شۆمینه
سووتان ، سووتانی مه ڵبنده کانی
ژیانی ئه ستێره
یانی
گڕ وجێگای گرێ هه موو
ساته کانی ئه م هه ڵبه سته !
یانی
تۆ
که دیار نیت و
من که
له ژێر ژیڵه مووی نه هاتنتا
له به ند کراوه م !
گڕێک گره ی داوته
نێو بۆرکانی بێ تۆیی و
نا ئارامی و شه پۆلی
گه یشتن به گه وره پانی ئازادی
چۆلم نا کا !
ئه م وشانه کوردی ده نووسێتۆ و
له پێچ کانی هۆمید دا
دژ به ده سه ڵاتی رێبه ندانه!
ئه م ئاوره له میشکی لووتکه کان دا سه ر هه ڵئه دات
ئه گه ر شاخی به رزی ئه وینت له بیر چوو
بروا بۆ
دڵ و شوومینه ی هه ست و
راپه رینی گڕ!
10/1/88 عه باس ئاوی تونکابون
خه می باران
ئیره ج عیبادی
مژ ، مژ
مژ و گژ ی ئاواتی مۆژوکی کاته کان
له سه ر لوتکه ی ساڵی تازه
که
موژده ی لێزمه ی له دایک بوونی فرینێکی تر ده دا
خه می باران
تا به یانی
لافاوی بیره وه ر یه کانی ئه و هه موو به یانیه
تا به باران
تا نه مانی
زه نجیره ی شه واره ی دووری
که تۆ
به ئالقه ی شیعره کانم گرێ ده دات!
چرکه ی سێ و پانزده ده قێقه (1)
نرکه ی نارنجۆکی هه ست
له برواکۆنه کان!
ئه و شه رابه
که له گۆزه ی چاوه کانت ده بارێ
مه ستم ده کاو
نازانم چی بوو دای گرتم و نایته گۆرێ.
نانا
به راست نیه
" که دوو جار له یه ک رووبار(2)
ئه ی بۆ
رۆژی سه دان که ره ت
له ئاهه نگی عاشقانه ی رووباری ئه م شه قامه
مه لێ مه له ده کا و که س پێ نازانێ؟
زۆر به ده گمه ن هه واڵ هات
که تاقه دارێک باڵا ده کا و له دارستانا
سکاڵای هێشوه کان ده ژمێرێ!
پێم خۆش بوو
زۆلێخا بوایت و(3)
منیش به شوێن هه نبانه کانی گه نمی ئاواتکانو بروایم
له گه ڵتاو
چۆلگه ی وه رزی ویشکه ساڵی مان
پربکرداێ!
حه شار گه ی عه شق
چۆڵ ناکرێ
که سه ر شتی فرین هاو سه فری هه نگاوه کانی دیواره!
شتێکی تازه
له هۆنراوه کانی زه مه ن دا هه ڵ ئه قۆلێ
ئه گه ر بسکه کانت ئازاد کرا
چاوه روانتم تا ناویێکی تر
بۆی برازینینه وه
2/1/88- سنه
1- کاتی له دایک بوونی ساڵی تازه
2- وته ی دیمیقریتووس پسپۆری ماتیریالیستی یونانی
3- ئاماژه به ئۆستوو ره ی یوسێف پیغه مبه ر و ئه وینداری زۆلێخاماشه قه که ی
بانگی په پۆ له
ئیره ج عیبادی
شه پۆلی کات و
شیعرو
شه پۆلی قه له م
و
قژه لوله که ت
نام تیلن
خۆم له دوورگه ی فه رامووشی دا
حه شار بده م
!
به ره و کام رووگه بروم
که له و باخه دا
باله کانت بانگی په پۆله که ن ؟
شه و بێ چرا
هاوار ده کا
و
مانگه شه و
پێنووسه که ی له باخلی حه سره تد
ا
جێ ده دات!
ئه م جاده
تا کام ئامیز
را ده کا
که من تیا سه قام ناگرم؟
له چوارقاتی ئاواتدا
ته نیا یه ک قات
له چوار رێیانی فرین دا
ته نیا یه ک رێگا
له چوار پێچی خۆشه ویسیتی دا
ته نیا یه ک پێچ
گوڵ دووپات ده که نه وه !
زه مان باوری نه کر
د
که له م دڕکه جاره دا، ژوژ
و
داهاتوومی ژماره ده کرد!
بوو به سی ساڵ و
پێیه کانی به یانی به پێ دزییه وه
به شوێنیا هات و چوویان کرد!
بوو به سی ساڵ و ئه و راپه رینه
بێ وچان،
خه می فرمیسکی ئه رغه وان ده نوینێ
ئای ره فقینه!
که سێک شک نا بن
تا ئه م شێره سگ
له دڵما هه ڵکیشی؟
بوو به سی ساڵ و هێشت
ا
جه سته ی زام داری مه له کان
له خه سته خانه ی بیره وه رییه کانا
به ئه وینی ئه وینه وه بالا ده کا!
له سه ر مه دره سه ی بێ بزه یی دا
له دووی ناوێک
په نجه ره ی ژووره که ت ده نووسم
تا
پۆلی چوارمی سه ر به ستی
له ده فتری رازه کانتا پێ بگا!
22 رییبه ندانی 87
دوکه ڵی سێیاره و
دووکه ڵی که ر گه و
دووکه ڵی گه رده لووڵی
پێچ و گه ر ده نه
چاوانی ئاسمانی لێڵ نووسیوه
له م لێڵه
ره سته کانم لێڵ ده گه رن
له کام شه قام سه ر هه ڵ ئه که ی
که بۆنی سۆیسه ن و چنۆر
به فر میسک نخشاوه
ئه م وه ر زه کا ره ساتی کام ساڵه
که ده ستی به هار نیگای سیامه ندی له بیر نیه و
به ته م و مژپه نگ ، په نگ ده خاینێ و
له وینه ی زه ردی سرۆشت دا باڵای ئاوینه سه ر و خوار ده کا
په ژاره ی سه ۆ زی ئه ر غه وان
له سووچی وشه کانم تا من و جاده چووله کان
هه ر دین و دین ته واو نا بن!
سه ۆز نه بوو چیمه ن و چیمه نتو و چیا
کاتێ سه ر ماوه ز بۆنی زه هاکی ده دا
شار یاله کانی ده شاردووه
ژێر به رزترین ئاهه نگی نامۆیی!
رێگا رێچوونی نه چوون و
هاتنه وه
بۆ ئامیزی ئاوات ده خۆێنێ
ئاخافتنی ترس و له زی ئاڵبوومه کان
وینه وینه بیره وه یه کانی ده خنکاند
پیی پیتی
هه موو منو تۆ
هه موو ته نیاو
هه موو رێگا
به شوێن ئاوس بوونی کاته نه هێنییه کان ده چن
ره نگه
ره نگی به هاری خۆشه ویستی
له لووتکه ی ئه وین دا
هه ناسنه کانی گۆرا بێ
! سه ر ماوه زی 87

نام ناسیت
ئیر ه ج عیبادی
له ئامیزم ده گری و
چه ند ئاسمان دووری
له من
سێه ر نیه
خه فه ت
خورۆشی خه ساره کانی
خوزگه و دیسانه وه
خه فه ت
ئه م چه ر خه
چه ر خم ده دات و
تا زه ڵکاو ده سووره ته وه
به ره و کام گوندی
ئه و گه و ره پانه
له م وڵاته دا
مه ڵه ده که ی
که قولایی نا نا سیت؟
قولایی هه ساره
قولی ئیحساس و
قولایی ئه و هه موو من و رێگا!
ئه م نه چوونه
سه ر شۆری به هاره
که پاییز له ده فتری خه ون دا
گه ڵاکانی نه هاتوو ژماره ده کا
پشتم به ست
به ئاو و ئالا و ئاوییه ر
تۆ سه رو نخوون ده ستی هه وره کان و
له ده ست دا و
تا که ما نه ی شیعره کانم
را نه هاتیت!
رۆژ له دووای رۆژ
لیره وار
له نێو قژه کاندا
چاوی گر تم
چاوانه ی بێ بزه یی
چاوانمی چه قاند سه ر
به ررز ترین لوتکه ی مه تر سییه کاندا
هه ر به دووی خۆما ده گه رم
را نا وه ستی
قه تار
قه تار
قه تاره ی خه م
به سه ر باران و و شه کانی ده رخت ده بارێ
جاده کان چۆڵ ده بن
تا قاڵاو
پاساره کان
له سه مای ده ڵاقه دا
مانگ ده نووسن!
که س که س نا نا سیت
مه ر جه
که
رووبار
ئاوازی تۆیی
ده س پێ کرده بێ
دێم و هه ر دێم و
له و په ره ی ڵا په ره ی سپییه کانی فریندا
پێت نا گه م !
چه شا باڵێک
له نێو
هاواره کانتا باڵا ده کا
ها تم و له بێ که سی په پۆ له
خۆمم هه ڵ واسی
به سه ر هه ور و باران و با دا
نام نا سیت
یان چاویڵکه ی کا ته کان ون بووه؟
رۆژ مێر به تاڵ
تاڵ
به تاڵێک
تاله قژه کانمی سپی کرد
ته نایا
ئاواتی دیداری ئاوییه ر
ده ستی گردم !
خه زه لوه ری 87
دڕک ، بێ ده نگی
ئیر ه ج عیبادی
له سه ر چێوه ی ته وه ره که ت
نووسی بووم
" تۆم خۆش ئه وێ "
ده لاقه کانی به یانی داخرا بوون
ته ڵار، ته ڵار ده رگه ی نه کراوه
ئاو رۆشنکه ره وه یان له بیر نه ما بوو
و چاویڵکه ی شو شه کان
نیگایان ون!
له و به ر دیواره کانی هه بوون
له ژێر شه پۆلی ئه و هه موو ده نگه
بێ ده نگی و ته نیایی
دای گر تێ
و من له قه راخی ئه م رووداوه
له نێو ئاوینه دا، نا ئارام
چاوه روانی موسێقای
بییانووی
هه نگاوه کانی تۆ بووم
جۆهه ری پێنوووسه که ت
له کام زه مه ن پڕ
که بیر له باخی سێو نا کا
هه ر رۆژ
ته نافیێکی تازه
بۆ ئه ندامی شیعره کانم هه ڵده واسی
پڕدی ئاسۆی سێ داره کان
به ره و کام رووگه ده روانێ؟
ئه و ساته که
سه ر به رزی فرێنی ساعه ته که ت
به کرێ درا
له و په ره ری به باڵی
د ڕه که جاره کانا
چێیت ده کرد؟
ئێستا
دیسانه وه
د ڕک
ئاسن
دیوار
ته نیایی
و کاره وانی تامه زرۆیی
که بێ ئاواز
تا که ناره ی
گۆاستنه وه به پڵه ده چێ !
ره ز به ری 87
ئه م شاره ، شار نا نووسێت و
پێم خۆشه هاوار که م!
بێ ده نگیت
نه ته نیا من و تۆ
که سو تانه وه ی کاته کانی به هاره
چرای چاوه کانت و ئاڵای عه شقه ت
له بیر چووه
بۆ یه مانگه شه و نات ناسێت!
من مه ده به ده ست نا پیاوی پاییزه وه
با
گه ڵا گه ڵای ئاواته کانم
بێ سه و شوێن نه چن!
کاتێک که پیاوانه دیواره کانو ده رۆخان
من خرێک کێشانه وه ی وینه ی ئه سب بووم
ئا گا دار نه بووێت
چه نده تۆ
له شه قامه کانی د ڵما
ها تو چوو ده که ێ
بۆنا بێ شیعرێکی هاو کات
بۆ تۆ و
شاره که موو
ئه سبه بێ سواره کان بنووسم؟
بۆمان گرتنی ئه ستیره کانقه ده غه یه و
خه م
له روانینی ده له قه کان
ئازاده؟
بۆ
تۆ بۆ من
قه ده غه کراویت
ومن
بۆ
نووسینی ره سته کانی نه خوێنده راو ی
ئه م شیعره؟
29 هه ینی خرمانای 8729/6/87
پرسێیاره کان
ئیره ]ی عیبادی ( هه واری سنه )
له مه ترسی
گه رووی بۆچکدا
زۆر
سێره
له کام کانیاو
گوزه ی هه سته کانۆ پڕ کردووه؟
کام گوڵ
ده سته کانتی گوشاوه
که بۆنی شه راب ده دات!
وڵام
نێگایێکی روون و تاڵه
ده ستی شه و ه زنگ
به عه بایێکی ر ه شه وه
له سه ر شانی
بێ وچان دێته خواره وه
شه ڵاخ
هاوار
هاواری شه ڵاخ !
پڕم له نا باوری
ئه م ویشکه ساڵه
که میهره بانی تێدا جێ نابێته وه
له کام وه ر زدا
بێ تۆ ده گه رێ؟
ره شه مه ، ره شه با و ره شه هه ره س
نا، نا
ره شکوژی وشه کان
چ گژه بایێکهعه شق
که ده نگی زه نجیره کان
گۆی قه فه سی که ڕ کردووه!
پێتان خۆش بۆ
له ژێر گۆمی بۆ گه نا
بخنکم!
له بیرتان نه بۆ
ئه م ئاگره راست و خۆ باڵا د ه کا
و شه و چڵ چرای یاده کانی نووسیوه
زیندان سه ر و خواره و
کۆشکه کان ڵار ده گه رن
بۆمه له رزه دایگرتووم!
بروا
لێ دانی کاته کان
ده قی دڵی منه
یان رۆژ مێری سه و نه خون؟
بۆنی پیسی داڵه کان دێ
نه هاتێت
تا له گه ڵ بێ هوایی دا
هه ناسه هه ڵکێشین؟
به چاوت که پڕه له خۆشه ویستی په پوله
سه ر رێژی خه فه تم! سنه 25/2/87هه وار گه ی سۆیسه ن
ئیره ج عیبادی
نۆی ، نا تازه وه کوو نازه کانت
شه و ناژمرێت
رۆژیش ده چێته وه بۆ گه یشین
دووانزه ده گاته وه یه ک
پێم بڵی: چه نده ئاواتی پێ نه گه یشت
ن ده گاته وه یه ک؟
رێگابرێن ئاسایی نیه!
یه که م جار ئا ماژه م پێ کردێ!
له ژێر شه پۆلێ ته نیایی دا خه م ،دووری، تاسه و چاوه روانی
له یه ک وه رزدا جێ نابێته وه!
سۆ یسه ن هه وار گه ی ئاوری ده وێ بۆ فرین!
هه موو داره کان له یه ک رۆژ میردا سه ۆز ده پۆشن
دوانزه جێم نا هێلی
دێت و ده روا و
من له ئاسوی دڵ ته نگی دا
ته مه نه کانی به سه ر چووم
به په له هه نگاو ده نم
بۆنی تۆ خانووه که می پڕ کردووه و
تۆ له سه فه ر دای!
10 نۆ رۆژی 87

تێنویه تێکی د ژوار و تاڵ
ئیره ج عیبادی
دڵ بۆ ئاوینه ی ده م و به یان
داره سپییه کانی ئه نگۆسته چاو نا ئارامه
له سه ر هه ڵدانی زینی هه ور
ئایا بیرۆکه ی باران رێ ده پێوێ؟
که را نه وه ستان
بێ ده نگی دووری راو ده نێ !
درێژهی بابهت...
ئیره جی عیبادی بناسین! ئیره جی عیبادی – له ساڵی 1337 هه تاوی له سنه دا- له کۆڵانی چوار باغ له دایک بوو. ئه و پۆڵه کانی سه ره تایی – ناوه ندی و دواناوندی خۆی له شاره کانی سنه - شیراز – مه شهه د و تاران ته واو کرد. له زانکۆی پارس دا زمانیئینگلیزی خوێند و بریار نامه و داکۆمنتی B.A به ده س هێنا. کاک ئێره ج بۆماوه ی یه ک ساڵ له هیندوستان – درێژه ی دا به خوێندنی مه سته ری زمانی ئینگلیزی. که دوای شۆرشی ئیسلامی له ئێراندا هه ڵگرایه وه بۆ ئه وێ.و بۆ به مامۆستای
درێژهی بابهت...
شه و ێک له ژێر چه تری نێگا
ئیره جی عیبادی
که س نا توانێت وه کوو تۆ
چراخانی چاوه کان بنووسی
له م مانگه شه وه دا
ئا گر و دڵ
بۆنی یادێکی به سه ر چوو ده دا
که دوو ده گه نه یه ک
دوو جێژنی تێک نه چوو
و.... درێژهی بابهت...
یه لدای سه بووری!
شیعری تازه له ئیره ج عیبادی
تۆ نوقم نابێت
باڵا ده که ی
مه یڵه و له هیمالیا بوو و
نه ت زانی له دریای دڵما
تاسه ت جێ نابێته وه
بۆ نام نووسی
شار نا ئارام
له شه قامه کانی ئنته رنێتدا پیاسه ده کا
به ره وشارۆچکه ی چاوه کانت دێم
ئه م تریفه تا به یانی
یه لدای سه بووری هاوار ده کا
سه دان هارمۆنیای تازه
له نێو قژه کانتا مۆسیقایه و
جێ ژوان دووپات ده کاته وه
ئه م هێڵه که سه رو نه خون ده روانێت
دوواین ره سته نیه
درک، درک گژه بایه و دایگرتومان!
له چاره نووسی گه رده لوولا یه که م مانگی
هاوێن هاتو و
ده بوو به یه ک سه د و ده
تا پیچه کان له رووباری هه تاو دا مه له که ن
چه ند هه زار چڕکه له ئامێزت بگرم
تا تاسه م لێت بشکێ؟
ئه م سه فه ره
بۆنی وشه ی تازه و ئه ر غه وانی خۆشه ویستی
ده دا !
ده پێم بلێ:
چه ند جام
به قه د باڵای هه سته کانت
ئارامم ده کاته وه و
ده م بات
تا به رزترین لووتکه ی دیدار
رووبار که جار، جار
موج ده خاته سه ر لێوه
ویشکی نانوێنی
له ترسی کام
برۆسکه کانت ده نگی نیه!
سه رما نارێکه و
قه تاره ی ئاواته کان
ده ست به س کراوه
ده بوو به ده ک سه دده
ته مه ن له چواررێان راناوه ستی
به فردێت و دێت
له چیرۆکی ئه م ماڵپه ره دا
ده توێته وه !
ئه م رووداوه
وه رزه کان نا
جڵی ئاسمانی ئێمه ی له به ر دایه و
له شوێنه نا دیاریه کان
هه ر هه ڵده قولێ !
به فرانباری - 86 سنهشیعرێک له به ر چاو له کورۆشی هه مه خانی
وه رگێر : ئیره ج عیبادی
سێبه ره که ت له سه ر جڵ گیر
و بۆنی جڵه کانت له جێگای جڵا
دیمه نی ته ری تۆ له هه ۆ له دا جێ ماوه
له ده ره وی خانوو
دڵم نا ئارام
شه قام له له شی باراندا ده گری
له ژێر چه ترا
ده ستێک له سه ر ده ستی ئه و دیار بوو
هاتمه وه بۆ ماڵ
پێستی سروه
سوور له لشی ده لاقه دا
تکه تکه ده ێرژایه خواره وه
سێبه ره که یم له لشی جڵ هه ڵگیری روت لابرد
بانگه وازێک له بۆنی گریان و هاوار هات
به ئه نگووستی خوێن ئاوی
دیمه نی ویشک و ره شی ئه و م
له نێو هه ۆ له دا سرێ
ئارامێشێک له گۆ ناما تکا
به ده ستێکی رووناک
جێگای جڵه کانم کرده وه
نه فتالین بۆنی بۆکه که ی له گه ڵ خۆیا برده بوو.